Posted by gulegenim in هەواڵ.
Tags: یەحیا خان سادق وەزیری, گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا, سنە
NNSROJ: کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنیان نەدا تەرمی یەحیا سادق وەزیری لە سنە بنێژرێ و کەس و کاری ناچار بوون لە تاران بینێژن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (NNSROJ)ی راگەیاند بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە (٣١ی ژانوییە)، یەحیا خان سادق وەزیری لە گۆڕستانی بنەماڵەیی لە شاری سنە بنێژرێ بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئیزنیان نەداوە و ئەوانیش ناچار بوون لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای شاری تاران بینێژن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی «پێشتر لە مەزاری بنەماڵەیی لە سنە جێگەی بۆ ئامادە کرابوو و تەنانەت پێش نوێژی هەینی شاری سنەش هەوڵی بۆ دابوو، سەرەتا رەزامەندی خۆیان نیشان دا، بەڵام ئەمڕۆ پێیان گوتون کە نابێ و ئیزنیان نەداوە تەرمی یەحیا سادق وەزیری ببرێتە شاری سنە».
وەک دەگوترێ یه‌حیا خان سادق وه‌زیری داوای كردبوو ته‌رمه‌كه‌ی له شاری سنه به‌خاك بسپێردرێ، به‌ڵام له به‌ر چه‌ند هۆكاری نەزانراو رێگە بە جێبه‌جێکردنی ئەم وەسیەتەی نەدرا.
یه‌حیا خان سادق وه‌زیری له ١١/١٠/١٩١١ له‌شاری سنه له‌دایك بووە و به دوایین وه‌زیری كورد و هەروەها بە دوایین وه‌زیری دادی سه‌رده‌می پاشایه‌تی ناسراوە.
یه‌حیا سادق وه‌زیری سه‌رله‌به‌یانی دوێنی (چوارشه‌مه 11ی ڕێبه‌ندان) له ته‌مه‌نی سه‌دو یه‌کساڵی له نه‌خۆشخانه‌ی «ده‌ی» له تاران ماڵاوایی له ژیان کرد.
Posted by gulegenim in رۆژهەڵاتی کوردستان.
Tags: گیراوانی سیاسی, ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی, رۆژی خوێندکار, زانکۆی پەیامی نوور, سنە, سەتار بەهەشتی
NNS ROJ: هاوکات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گیان به‌ختکردنی «ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی» له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، بنه‌ماڵه‌که‌ی لە وڵامی پەیوەندی و دەربڕینی پەژارە و سەرەخۆشی ژمارەیەک خوێندکاردا رایانگەیاند تەنیا داواکاری ئێمە ئەوەیە کە: «ئیبراهیم لە بیر مەکەن!» هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵک، پارته سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی کوردستان ده‌که‌ین رۆژی 25ی به‌فرانبار وه‌ک رۆژی «خوێندکاری کورد» به‌ناو بکەن.
بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵاهی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م گیان به‌خت کردووانی سیاسیی ئه‌م ساڵانەی دوایی، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و دایکی «سه‌تار به‌هه‌شتی» کرد که ئه‌ویش له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا هاوشێوەی ئیبراهیم، گیانی به‌خت کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای به‌دواداچوون و وڵامدانه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌رگی رۆڵه‌کانیانن.
ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی خوێندکاری ساڵی چوارەمی حقووق رۆژی ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دوای دەرکەوتنی لە زانکۆی پەیامی نووری سنە، بە فەرمانی لقی سێی دادسەرای شۆڕشی سنە قۆڵبەست کرا.
هێزە ئەمنیەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سنە رۆژی ٢٥ی بەفرانبار رایانگەیاند ئەو خوێندکارە کوردە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە «خۆی کوشتووە» و بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی، بە شەو ناشتیان.
راپۆرتی پزیشکی داد سەبارەت بە مەرگی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی شکانی لووت و کەلـلەسەری بەر لە مردن پشت راست دەکاتەوە. لە راپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژە بە پەڵە و رەشایی لە سەر جەستەی ئەو خوێندکارە کوردە لە ئەنجامی ئەشکەنجە لە قۆناغی دەستبەسەربوونی کرابوو.
بنەماڵەی لوتفوڵڵاهی رەتیان کردەوە کوڕەکەیان لە گرتووخانە خۆی کوشتبێ و داواکارییەکیان بۆ دادسەرای سنە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی گۆڕی ئیبراهیم هەڵبدرێتەوە و چۆنیەتی مردنی تاوتوێ بکرێ.
وێڕای هەوڵ و کۆششەکانی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوڕی لە دۆسیەکە نەدایەوە.